سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەكات

K24 - هەولێر:

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق تاووتوێی پەیوەندیی نێوان وڵاتی قەتەر و عێراق و هەرێمی كوردستانیان كرد.

ڕۆژی چوارشەممە 12ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز "خالد بن حمد السليطي" باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.

لە دیدارەكە بیروڕا لەبارەی بایەخی پەیوەندیی نێوان وڵاتی قەتەر و عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق نیازی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە شاری هەولێر بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر كرد.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.