هاووڵاتییانی گەڕەکی کوردستان لە کەرکووک بەهۆی نەبوونی ئاو نیگەرانن

K24 – کەرکووک:

دانیشتوانی گەڕەکی کوردستان لە کەرکووک ماوەی 20 رۆژە ئاویان پێنەدراوە و هاوڵاتیانی گەڕەکەکە دەڵێن، مانگی جارێک ئاویان پێدەدرێت، هاوکات گلەیی ئەوەش دەکەن ئەو ئاوەی پێیان دەدرێ پیسە و بەکەڵکی خواردنەوە نایەت و ناتوانن بەکاریبهێن.

پەروین محەمەد، هاووڵاتیی دانیشتووی گەڕەکی کوردستان لە کەرکووک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، جارێکیان دەستنوێژی بەم ئاوە هەڵگرت بەڵام بەهۆی پیسیەوە تووشی نەخۆشی بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

هاووڵاتییانی گەڕەکی کوردستان، وەک خۆیان رایدەگەیەنن، کێشەیان تەنیا پیسبوونی ئاوەکەیان نییە، بەڵکو لەماوەی مانگێکدا تەنها رۆژێک ئاویان پێ دەدرێ و بۆیە ناچارن رۆژانە بە تانکەر ئاو بکڕن.

لەلایەن خۆیەوە، هیشام ئیبراهیم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەرکووک، بۆ کوردستان24، گووتی: چوار مزەخەی ئاو کار بکات لە پڕۆژەکانمان هیچ کێشەی کەم ئاوی نامێنێت لەو گەڕەکانە، بەلام ئەم ماوەیە بەهۆی کیسەی کەمی کاراباوە دوو مزەخە کاری دەکرد و هەندێک کۆڵان ئاوی هەبوو و هەبدێکی دیکە نەیبوو"

لەبارەی ئاوی گەرەكی کوردستان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەرکووک، ئاماژەی بەوەدا، تا ئیستا سەردانی بەڕێوەبەرایتیی ئاویان نەکردووە و سکاڵاشیان تۆمار نەکردووە.

لە شاری کەرکووک لەڕێگەی دوو پرۆژەی ئاوەوە لە سنووری کەیوان ئاو دەدەرێتە پێنچ وێستگەی دابەشکردن لەنێو سەنتەری شار و پاشان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.