له‌ هه‌ولێر پرسى ئاسايشى سنوورى عێراق و ئێران تاوتوێكرا

شاندێكی سەربازی كۆماری ئیسلامی ئێران كە پاسەوانی سنورەكانن ئەمڕۆ گەیشتنە ھەولێر و لە لایەن شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێشوازییان لێكرا.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2b6968d3-f15c-4fb7-a904-d3413ca50368/wefdi%20iran.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

شاندێكی سەربازی كۆماری ئیسلامی ئێران  كە پاسەوانی سنورەكانن ئەمڕۆ گەیشتنە ھەولێر و لە لایەن شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبوونەوەیەكی نێوان ھەر دوولا باسی گرفت و كێشەكانی ناوچەكانی سەر سنووری  نێوان ھەر دوو وڵات كرا.

سەرۆكی شاندی ئێران ئاماژەی بە وەكرد كە  سەرەڕای شەر  و پێكدادانەكانیش لە سەر سنورەكان بەڵام پەیوەندییەكانی نێوان ھەردولا باشتر بووە.

پاسەوانی سنورەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو ھاووڵاتیانەی نیشتەجێی سەر سنورەكانن و دوای تۆپبارانەكان زیانیان پێگەیشتووە با سەردانی پاسەوانانی سنوور لە ناوچەكەدا بكەن.