کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت .پلەی گەرما بەرز  دەبێتەوە  بە (2-3) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى  دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک. هەیە، پلەى گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى

دهۆک: 43 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  47 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  44 پلەى سیلیزى