گۆڕان ئاگاداری سەردانی فوئاد حوسێن نییە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9403d33e-cab6-4cb4-b022-898dd51d09bc/monir%20salim.ism/manifest

 - K24سلێمانی

چەند رۆژێكە زانیاری ئەوە لە راگەیاندنەكان بڵاوكراوەتەوە كە فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ناوخۆی باشووری كوردستان لە لایەن مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان راسپێردراوە، ئەمڕۆ سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بكات، بەڵام گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت كە ئەوان ئاگاداری ئەو سەردانە نین.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لە بەیانی ئەمڕۆوە زۆر لە راگەیاندنكاران لەبەردەم ماڵی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لە چاوەڕوانی ھاتنی فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانن، بەڵام دوای ماوەیەك شۆڕش حاجی گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەلای نەوشیروان مستەفا ھاتە دەرەوە و بە  راگەیاندنكارانی گوت كە ئەوان ئاگاداری سەردانەكەی فوئاد حوسێن نین".

گوتیشی: "زانیاری ئەوە ھەیە كە دەیانەوێت كۆبونەوەكە دوور لە چاوی كامێراكان ئەنجامبدرێت، بۆیە زانیارییەكان لە رۆژنامەنووسان دەشاردرێتەوە".