لە سۆران 174 تەقەمەنی لە شوێنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە

K24 - هەولێر

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 174 تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لە شوێنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر، لەسەر فەرمانی عەلی عەبدورەحمان بەڕێوەبەری گشتی،  لە گوندی ( دێلزیان) سەر بە قەزای ناوەندی سۆران (174) تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی جۆراوجۆر لە شوێنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو".

 ئەوەشخراوەتەڕوو: "تەقەمەنییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆ ئەوەی لەکاتی گونجاودا لەناو ببردرێن".

.
.
.