په‌رله‌مانی رووسیا به یاسایه‌ك گۆڕینی ره‌گه‌زی مرۆڤی قه‌ده‌غه‌كرد
K24 - هەولیر:
له رێگه‌ی یاسایه‌كه‌وه په‌رله‌مانی رووسیا گۆڕینی ره‌گه‌زی مرۆڤی قه‌ده‌غه كرد و رێگری له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات منداڵ بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، كه پێشتر ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 14ـی ته‌مموزی 2023)، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دۆما (په‌رله‌مان)ـی رووسیا، له رێگه‌ی یاسایه‌كه‌وه، گۆڕینی ره‌گه‌زی مرۆڤی قه‌ده‌غه كرد.
له‌مباره‌یه‌وه فیاتچسیلاڤ ڤۆڵدین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی رووسیا، له تێلگرامی تایبه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی: ئه‌و یاسایه مناڵان و هاووڵاتیانمان ده‌پارێزێ.
دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، پرۆسه‌ی گۆڕینی ره‌گه‌زی مرۆڤ ئاسایی بوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسا تازه‌یه، ئیدی ئه‌م كاره له رووسیا قه‌ده‌غه‌كرا.
پێشتر ڤیتالی میلۆنۆڤ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دۆما، پڕۆژه‌یاساكه‌ی (قه‌ده‌غه‌كردنی گۆڕینی ره‌گه‌زی مرۆڤ)ـی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی رووسیای كردبوو.
میلۆنۆڤ، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نۆڤۆستی" رووسی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه په‌سندبكرێت، هه‌موو جۆره ده‌ستكارییه‌كی زانیارییه كه‌سییه‌كان به ساخته‌كاری هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ربكرێت به ساخته هه‌ژمار ده‌كرێت.
میلۆنۆڤ، باسی له‌وه‌شكردبوو، له دوای په‌سندكردنی یاساكه‌وه، رێگه به نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌ز نادرێت و ته‌نیا ده‌بێت ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه بكرێن، كه پێویستیی پزیشكی ده‌یانسه‌پێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا بنه‌مایه‌ك بۆ نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌ز، پشكنینی پزیشكی و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی رووسیا گوتبووی: گۆڕینی ره‌گه‌ز به بێ پێویستییه‌كی پزیشكی، واته شێواندن و مانای وایه كه‌سێك بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به جه‌سته‌ی خۆی.