وەزارەتی دادی عێراق: به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه نەخۆشی سیل و هه‌ستیاری لەنێو زیندانەکاندا بڵاوبووه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دادی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه نەخۆشی سیل و هه‌ستیاری لەنێوان زیندانەکاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، چالاكوانێکی مافه‌كانی مرۆڤیش ئاشكرایده‌كات، کێشەی زیندانەکان وەک پرسێكی سیاسی ماوه‌ته‌وه و بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی تەنیا لەڕێگەی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتییەوە ده‌بێت.
كامل ئه‌مین، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئاشكرایكردووه، بارودۆخی ناو زیندانه‌كان گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری به‌رده‌م كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه، به‌جۆرێك به‌هۆی زۆری ژماره‌ی زیندانیكراوه‌كانه‌وه، ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی زۆر له‌نێویاندا و كۆنتڕۆڵكردنیشی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ده‌شڵێت، ئێستا نەخۆشی سیل و هه‌ستیاری له‌نێو زیندانه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هەموو رێوشوێنێک بۆ باشترکردنی تەندروستی زیندانییه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی تووشبووان له‌وانی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر. هه‌روه‌ها له‌به‌رنامه‌دایه له ناو زیندانه‌كاندا بنكه‌ی ته‌ندروستی بكرێته‌وه، كه كێشه‌ی ته‌ندروستی زیندانییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و پزیشكیش بۆ دۆسیه پزیشكییه‌كان داده‌مه‌زرێنن.
له‌لایه‌كی دیكه رائید لامی، چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەی زیندانەکان بە پلەی یەکەم وەک کێشەیەکی سیاسی ماوه‌ته‌وه، کەمکردنەوەی قەرەباڵغیش تەنیا لەڕێگەی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتییەوە ده‌بێت کە پێویستی بە کۆدەنگی سیاسی هەیە، به‌جۆرێك زیندانەکانی عێراق ستانداردی تەندروستی راستەقینەیان نییە.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیندانەکانی عێراق بەدەست پشتگوێخستنێکی گەورە و نەبوونی رۆڵی چاودێری دەناڵێنن کە بە دەزگا حکومییەکان و بەرپرسانی مافەکانی مرۆڤ سپێردراوە، لە کاتێکدا باس لە کۆنتڕۆڵکردنی هەندێک لایەنی سیاسی بەسەر زیندانەکاندا دەکرێت.
دۆسیه‌ی زیندانه‌كان له‌عێراق پرسێكی هه‌ستیاره و پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌ندكراو له‌ناو زیندانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد، ناوخۆ و به‌رگری دا هه‌بن، جگه له به‌ندینخانه‌ی دیكه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و دژه‌تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبیش، هه‌روه‌ها باس له چه‌ندین به‌ندینخانه‌ی نهێنی رانه‌گه‌یه‌نراو ده‌كرێت كه هه‌زاران گیراویان تێدایه.