رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌ی گه‌رمی به‌شێكی ئه‌وروپا ده‌گاته 48 پله
K24 - هەولیر:
له چه‌ند رۆژی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌رزده‌بنه‌وه و مه‌ترسی بۆسه‌ر مرۆڤ، ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می كشتوكاڵ دروست ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی پێشبینیی كه‌شناسان، له چه‌ند رۆژی داهاتوو پله‌ی گه‌رمی به‌شێك له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌گاته 48 پله‌ی سیلیزی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شه‌پۆلێكی گه‌رما كه ناوی سیربیرووس (به گوێره‌ی گێڕانه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كانی گریكه‌كان، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی دۆزه‌خه) له بیابانه‌وه روو له باشووری ئه‌وروپا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و شه‌پۆله ده‌گاته به‌شێك له ناوچه‌كانی ئه‌وروپا.