هه‌ده‌په باری نائاسایی ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان HDP به ره‌تكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی رایگه‌یاند رێگه‌ی ده‌رچوون له قه‌یران دیموكراسییه، نه‌ك باری نائاسایی.
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ناوه‌ندیی HDP به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند: "پێنج رۆژ پاش تێپه‌ڕبوونی كوده‌تای 15 ته‌موز، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كابینه‌ی حكوومه‌ت باری نائاساییان رایگه‌یاند، ئه‌وه پیشان ده‌دات كه هه‌رچه‌ند پێشی به كوده‌تای 15 ته‌موز گیراوه، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت وڵات به كوده‌تا به‌ڕێوه ببه‌ن".
هه‌ده‌په پێی وایه كه سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار، زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی والییه‌كان و سنوورداركردنی بنه‌ما جیهانی و دیموكراسییه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌م كاته‌دا، جێبه‌جێكردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به شێوازی توركیایه. به‌م شێوه حكوومه‌ت به‌هۆی كوده‌تاوه، نه‌یارانی له‌ناو ده‌بات و دیموكراسی و ئازادی زیاتر سنووردار ده‌كات.
هه‌ده‌په هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌و كاره‌ساته، كه پێی وایه توركیا به‌ره‌ڤ تاریكایی ده‌بات داوای هاوكاری و خه‌باتی هاوبه‌شی ته‌واوی دامه‌زراو، سه‌ندیدكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسییه‌كان، ژنان و گه‌نجان و لایه‌نگرانی دیموكراسی ده‌كات.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا راده‌گه‌ینێت پێویستیمان به دیموكراسی و ئازادی هه‌یه. رێگه‌ی ده‌رچوون له كوده‌تا و شه‌ڕ به‌هێزكردنی دیموكراسییه، نه‌ك به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی.