ئەو شەپۆلە گەرما بەتینەی عێراقی گرتووەتەوە تا کەی بەردەوام دەبێت؟

بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، تا کۆتایی ئەم هەفتە بەردەوام دەبێت.

دەستەكە لە راگەیەندراوێکدا پێشبییەکانی خۆی لەبارەی رەوشی کەشوھەوا بۆ ئەم ھەفتەیە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری عێراق تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.

باسی لەوەیش کردووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگای بەسرە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 50 پلە.