هێمن میرانی: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ هه‌بووه
K24 – هەولێر:
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی زۆر به رێگاوبانه‌كان دراوه، یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانیش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵه له رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، دانانی كامێرانی چاودێری تیژڕه‌وی به‌شێكه له پاكێجێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی رووداوه‌كانی قوربانی.
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پلانێكی جیهانی هه‌یه كه له‌سه‌ر پێنج پایه كار ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو ساڵی 2030، رووداو و قوربانییه‌كانی هاتووچۆ رێژه‌ی 50% كه‌مببێته‌وه، گوتیشی، به‌شێكی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه، كه یه‌كێكیان ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ كه په‌یوه‌ندی به دانانی كامێرانی چاودێرییه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا چه‌ندین جۆر كامێرا بۆ چاودێریكردنی تیژڕه‌وی هاتووچۆ به‌كارده‌هێنرێ، له‌وانه‌ش كامێرای خاڵ بۆ خاڵ، كامێرای خولاو، كامێرای جێگیر و كامێرای سه‌ر ترافیكلایته‌كان، باسی له‌وه‌ش كرد كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له هه‌ندێك وڵات‌دا ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تیژڕه‌وی به‌كارده‌هێنرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌و پۆینتانه‌ی له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه دانراوه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌س به‌وێدا بڕوات به ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌وه ده‌كات شۆفێره‌كان به ئاستێكی به‌رز پابه‌ندی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بن. گوتیشی، خۆشبه‌ختانه له‌وه‌ته‌ی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له سلێمانی دانراوه، زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ئه‌و شاره پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ رووداو و سه‌ركێشییه‌ك رووینه‌داوه، كه ئه‌مه له‌و پۆینته‌ی شه‌قامی 120ـی هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه‌یه هیچ رووداوێك تۆمار نه‌كراوه و دانانی كامێراكه به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له كۆنتڕۆڵكردنی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ ته‌نیا بۆ رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه شه‌قامی رۆڤیا یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و شه‌قامانه‌ی نێوان هه‌ولێر و دهۆك كه له‌و قۆناغه‌دا كامێرای خاڵ بۆ خاڵی بۆ داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له روودانی قوربانی لێكه‌وتنه له‌و شه‌قامه بكرێت كه زۆر به باشی دروستكراوه.
هێمن میرانی جه‌ختیشی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بۆسه‌دا نییه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سزا بدات، گوتیشی په‌یامه‌كه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتی و شۆفێر مێشكی خۆی به‌و شێوه‌یه دیزاین بكات، كه له‌و كاته‌ی شۆفێری ده‌كات پشتێنی سه‌لامه‌تی ببه‌ستێت و به ره‌هایی بۆی روون ببێته‌وه كه له‌ناو شاردا ناتوانێت خێرایییه‌كه‌ی له 60 زیاتر بێت، به‌هه‌مان شێوه له شه‌قام و رێگا خێراكاندا 120 مه‌تری به نموونه، ده‌بێت شۆفێر خۆی به‌و شێوه‌یه رابهێنێت، كامێرا هه‌بێت یاخود نا، له 110 زیاتر لێ نه‌خوڕێت. روونیشیكرده‌وه، كه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له ئێستادا ده‌توانێت تیژڕه‌وی، نه‌به‌ستنی پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تی، به‌كارهێنانی مۆبایل تۆمار بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی خنكان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنانه‌ی كه ناوچه‌ی گه‌شتیارین و مه‌ترسی خنكانیان هه‌یه، تابلۆی تایبه‌ت هه‌ڵواسراوه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و ناهۆشیاری هه‌ندێك له خانه‌واده‌كان كه ده‌چنه شوێنه گه‌شتیاره‌كان و نزیك ئاوه‌كان ده‌بنه‌وه، پابه‌ندی ئه‌و رێنمایی و تابلۆ هه‌ڵواسراوانه نابن، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی خنكانییان لێ رووده‌دات.