له ساته‌وه‌ختی ناساندنی مێسی دۆخی ترسناكی ئینته‌ر میامی به‌رده‌وامه
دره‌نگایی ئه‌مشه‌و به دیاریكراوی له كاتژمێر 01:30ـی به‌ره‌به‌یان لیۆنێل مێسی وه‌كو یاریزانی نوێی ئینته‌ر میامی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیایه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دۆخی ترسناكی ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه له خولی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه.
یه‌كه‌مجاره یاریزانێك به‌مشێوه‌یه ناسێندرێت
لیۆنێل مێسی له یاریگه‌ی (دی ئاڕڤی پی ئێن)ـی تایبه‌ت به یانه‌ی ئینته‌ر میامی له‌به‌رده‌م 20 هه‌زار هانده‌ر ده‌ناسنێندرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یاریگه‌كه ته‌نیا شوێنی 18 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پلان بۆ فراوان كردنی یاریگه‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی زۆرترین هانده‌ر بێته‌وه، بڕیاریشه له ده‌ورووبه‌ری یاریگه چه‌ندان شاشه‌ی گه‌وره دابندرێت.
مه‌راسیمی ناساندنی مێسی له لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی Apple په‌خش ده‌كرێت، 18 كامیرا له نێو یاریگه بۆ گواستنه‌وه‌ی جێگیر كراوه، له‌گه‌ڵ 4 كامیرای بزوێنه‌ر له نێو یاریگه گۆشه‌كانی ده‌گۆڕێت و ده‌جووڵێت، له ناساندنه‌كه (دڕۆن) به‌كاردێت و به زمانی ئیسپانی و ئینگلیزیش پێشكه‌ش ده‌كرێت.
دۆخی ترسناكی ئینته‌ر میامی به‌رده‌وامه
ناساندنه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له كاتێكدایه، ئینته‌ر میامی له دوایین یاری خۆی دیسان تووشی شكست بوو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی تاتا مارتینیۆی راهێنه‌ری ئارجێنتیناش دۆخی یانه‌كه راست نه‌بووه‌ته‌وه و 11 یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت هیچ یارییه‌ك بباته‌وه و له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خولی ئه‌مریكا دێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هانده‌رانی ئینته‌ر میامی رۆژێكی ناخۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام راگه‌یاندنی مێسی وه‌كو یاریزانی نوێی ئینته‌ر میامی هه‌ستێكی خۆش و له‌بیرنه‌كراوی لای هانده‌رانی یانه ئه‌مریكییه‌كه دروست كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنی ئه‌مریكا، مێسی تا 26ـی ئه‌م مانگه به‌شداریی له هیچ یارییه‌كی ئینته‌ر میامی ناكات، چونكه هێشتا توانای جه‌سته‌یی له‌بارنییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ئه‌زموونه نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میامی بكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ئینته‌ر میامی ته‌نیا 12 یاریی له‌م وه‌رزه ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی داهاتوو، ئه‌گه‌ر لیۆنێل مێسی فریا نه‌كه‌وێت چاره‌نووسی یانه‌كه ده‌چێته پله‌ی ئۆف و قۆناخێكی ترسناك و خراپ چاوه‌ڕێی مێسی و یانه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووس و پسۆڕی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كردووه مێسی بۆ دوو وه‌رز و نیو به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 60 ملیۆن دۆلار په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میامی كردووه.