په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو تایبه‌ت ده‌بیت به شه‌ش بابه‌ت و ته‌وه‌ر.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 17ـی ته‌ممووزی 2023) فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاند، كه باس له شه‌ش ته‌وه‌ر ده‌كات و ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان به هه‌مواری دووه‌می پڕۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره 8ـی ساڵی 2006ـی په‌یوه‌ستن به لیژنه‌ی كار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌ن.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌وه‌ری دووه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای په‌سندكردنی كۆماری عێراق له رێككه‌وتننامه‌ی عه‌ره‌بی بۆ رێگریكردن و نه‌هێشتنی كۆپیكردنی مرۆڤ. له ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ئه‌ندامبوونی عێراق بۆ ناو رێككه‌وتنێك كه له 28ـی ته‌ممووی 1994 مۆركراوه و تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنی به‌شی یازده‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌ریاوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ته‌وه‌ری چواره‌میش په‌یوه‌سته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌نێوان عێراق و فینله‌ندا.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری پێنجه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به خوێندنه‌وه و خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می نووسینگه‌كانی خزمه‌تگوزارییه زانستی و راوێژكارییه‌كان له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ته‌وه‌ری شه‌شه‌مدا تاووتوێی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای به‌ئه‌ندامبوونی عێراق له‌ناو رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1969ـی په‌یوه‌ست به ده‌ستوه‌ردان له به‌رزایی ده‌ریاكان ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره رووداوێك كه ده‌بێته هۆی پیسبوون به مادده‌ی رۆن و پرۆتۆكۆڵی په‌یوه‌ندیداری ساڵی 1973ـی تایبه‌ت به ده‌ستوه‌ردان له به‌رزایی ده‌ریاكان له ئه‌گه‌ری پیسبوون به مادده‌ی نا‌ڕۆنی.