پوتن له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پردی كرێمیا: بە دڵنیاییەوە وەڵاممان دەبێت
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پردی كرێمیا دەڵێت، "به‌دڵنیاییه‌وه رووسیا وه‌ڵامی ده‌بێت. وه‌زاره‌تی به‌رگریی پێشنیازه گونجاوه‌كان ئاماده ده‌كات".
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18ـی تەممووزی 2023، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لەبارەی ئەو هێرشه‌ی كرایه سه‌ر پردی كرێمیا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی وڵاتەکەی كۆبووە‌وه.
پوتن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه ئه‌نجامدراوه و رایگه‌یاند: "ئه‌مه هێرشێكی دیكه‌ی تیرۆریستیی رژێمی كیێڤه. له‌به‌ر ئه‌وه‌شی كه پردی كرێمیا بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی به‌كارناهێندرێت، ئه‌و هێرشه بێ به‌زه‌ییانه‌یه كه تێیدا سڤیله‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا، هیچ مانایه‌كی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بۆ ئه‌وان نییه".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی هێرشه‌كه ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه رووسیا وه‌ڵامی ده‌بێت. وه‌زاره‌تی به‌رگریی پێشنیازه گونجاوه‌كان ئاماده ده‌كات".
ڤلادیمێر پوتن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، ئەمە دووه‌م جاره په‌لاماری پردی كرێمیا ده‌درێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چاوه‌ڕێی پێشنیازی به‌رجه‌سته‌یه له‌پێناو گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منیی پێویست.
ئەمە لە کاتێکدایە، لیژنه‌ی نیشتمانیی رووسیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئاشكرایكردبوو، درەنگانی شەوی یەکشەممە 16ـی تەممووزی 2023، دوو ئامێری ده‌ریایی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پردی كرێمیا و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەش بریندرارن.