نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئازەربایجان

K24 – هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئازەربایجان، لە فڕۆکەخانەی باکو لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.

حەسەن کاکۆ، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2023، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له باکو له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێف، سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.