شاندێکی پارتی لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

.
.

K24 – سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات.

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی عەلی حوسێن سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

دلێر عەبدولخالق گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان24ی گوت: "شاندی گۆڕان لەسەر ئاستی چەند ئەندامێکی جڤاتی گشتی و نیشتمانی پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دەکەن و پرسە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکرێن".