نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە
K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان لەگەڵ ئیلهام عه‌لیێف سه‌رۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2023، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئازەربایجان، لەو سەردانەیدا سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ئیلهام عه‌لیێف سه‌رۆکی ئازەربایجان کۆبوونەوە و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجیاکان تاوتوێکرد.
دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌ى دووقۆڵيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و گه‌شتيارى و وزه‌دا و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارييان بۆ كۆمپانياكانى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد".
ئاماژە بەوەشکراوە: "جه‌خت له گرنگيى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌يه‌كى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه، كه پێشتر بڕيارى لێدراوه و باسى رێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوويه‌كى نزيكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا. هه‌روه‌ها دوايين رێكار و هه‌نگاوه‌كانى گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى هه‌ولێر ـ باكۆ و باكۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى عێراق و ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤيزا و ئاڵوگۆڕى سه‌ردان و شانده‌كانى هه‌ردوولا، خرايه به‌ر باس".
سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه به ئاماده‌بوونى شاندى هه‌ردوولا و به‌شداريى هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى عێراق له باكو به‌ڕێوه چوو، كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و ڕێكاره‌كانى به‌دواداچوونى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، تاوتوێ كران و بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه درا".
سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ باکۆ دوای ئەوە دێت، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبوونەوە و دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و باکۆ هەروەها کردنەوەی کونسوڵخانەی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرد.