میدیا به‌ریتانییه‌كان: داعش و قاعیده پیلانی هێرشكردنه سه‌ر به‌ریتانیایان داڕشتووه
K24 – هەولێر:
میدیا به‌ریتانییه‌كان به پشتبه‌ستن به راپۆرتێكی حكومه‌تی به‌ریتانیا، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، داعش و رێكخراوی قاعیده پیلانی هێرشكردنه سه‌ر به‌ریتانیایان داڕشتووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا، سویلا براڤرمان وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا پلانی نوێی حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ئاشكرا ده‌كات، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه گۆڕانكاری به‌سه‌ردانه‌هاتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا به‌ریتانییه‌كان، له ئێستادا پۆلیسی نه‌هێشتنی تیرۆر له‌و وڵاته، خه‌ریكی 800 لێكۆڵینه‌وه‌ی راسته‌وخۆیه، پار ساڵیش 169 كه‌س به‌تاوانی په‌یوه‌ست به تیرۆره‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو به‌ریتانیا 39 هێرشی تیرۆریستی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، دوو هێرشی دیكه‌شی له‌ماوی حه‌وت مانگی رابردووی ئه‌مساڵ ئاشكرا كردووه و پوچه‌ڵ بووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لیوا عه‌بدولوه‌هاب سه‌عدی گه‌وره ئه‌فسه‌ر له ده‌زگای ئاسایشی عێراق رایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، كه پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاماده‌كراوه، بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانج له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌وانه به‌ریتانیا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی به‌ریتانیا به رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، ئه‌و راپۆرته‌ی كه حكومه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، تایبه‌ته و نوێبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌لایه‌ن له‌نده‌نه‌وه.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی له عێراق کرد.