نەجەف.. گەنجێک دوای 40 خولەک لە مردنی زیندوو دەبێتەوە

K24 – هەولێر:

گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی لە شاری نەجەف، دوای 40 خولەک لە مردنی زیندوو دەبێتەوە.

میدیاکانی شاری پزیشکی سەدر بڵاویانکردووە، تیمێکی پزیشکی لە کارمەندانی پەرستاری لە فریاکەوتنی ناوخۆیی و شاری پزیشکی سەدر، سەرکەوتوو بوون لە ژیانەوەی ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵەی کە دوای ئەوەی دڵی بەهۆی تەزووی کارەباوە بۆ ماوەی 40 خولەک وەستا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، "دوای ئەوەی تیمەکە فریاگوزاری سەرەتایی دەستبەجێیان پێشکەشکرد و دوای چەندین هەوڵی زیندووکردنەوەی دڵ، سییەکان و دەرمانی رزگارکەری ژیان، تیمەکە توانییان بە سەرکەوتوویی هەناسەدان بۆ گەنجەکە بگەڕێننەوە و پاشان نەخۆشەکە رەوانەی بەشی چاودێری چڕ کرا، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست".