تەقە لە ماڵی بەڕێوه‌بەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک کرا

K24 – كه‌ركووك:
ته‌قه له‌ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌وجه‌وانانی كه‌ركووك كرا و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی به‌هۆیه‌وه كوژرا.
موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چەند کەسێک تەقەیان لەماڵی عەمید غەریب بەڕێوبەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک کردووە و بەهۆیەوە پاسەوانێکی کوژراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: لەکاتی رووداوەکە بەڕێوبەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک لەماڵ نەبووە.
باسی له‌وه‌شكردووه، كه لەئێستادا تیمەکانی پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەشتونەتە شوێنەکە .