کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روو لە بەرز بوونەوە دەکات و لە هەندێک ناوچە دەگاتە نزیکەی 50 پلەی سیلیزی.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  چوار شەممە 19/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بەراورد بە  تۆمارەکانى دوێنێ  .

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. پلەى گەرما بەرز دەبێتەوە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى

دهۆک: 44 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  43 پلەى سیلیزى

سۆران:  41 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  47 پلەى سیلیزى