بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە جەزائیر 46 کەس بوونە قوربانی

K24 - هەولێر

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە لە جەزائیر کە لەنێوان پاسێک و پیک ئابێک روویدا، بەوهۆیەوە 34 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی ئوتول لە تامانراسێتی باشوری جەزائیر، بەلایەنی کەمەوە 34 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسیش برینداربوون.

رووداوەکە لە نێوان پاسێکی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە سووتەمەنی جۆری پیک ئاب روویدا.

رۆژنامەی نەهاری جەزائیری دەڵێت: ئەمڕۆ بەیانی چوارشەممە، رووداوە ترسناکەکە لە رێگای نیشتمانی ژمارە 01ی ناوچەی ئۆتۆل لە شارەوانی تامانراسێت روویداوە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە..

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە قوربانییەکان لە رووداوەکەدا سووتاون، هەروەها نۆ لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.