باشووری ئەفریقا: پوتن به‌شداریی لووتكه‌ی بریكس ناكات
K24 - هەولێر:
کۆماری باشووری ئەفریقا وەک وڵاتێكی ئەندام لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، پابەندە بە دەستگیرکردنی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن ئەگەر بێت و بەشداریی لە لووتکەکەدا بکات.
کۆماری باشووری ئەفریقا رایگەیاند، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن بەشداریی له لووتکەی سەرکردەکانی بریکس ناکات كه له هه‌ریه‌ك له به‌ڕازیل، رووسیا، هیندستان، چین و کۆماری باشووری ئەفریقا پێكدێت.
سەرۆکایەتی کۆماری باشووری ئەفریقا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بەشدارییكردنی ڤلادیمیر پوتن لە لووتکەی بریکسدا، بڵاوكرده‌وه.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە، پوتن بەشداریی لووتکەی بریکسدا ناکات کە بڕیارە لە کۆماری باشووری ئەفریقا بەڕێوەبچێت، به‌ڵكو وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ نوێنەرایەتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە لووتکەدا.
کۆماری باشووری ئەفریقا ئاماده‌كاریی بۆ میواندارییکردنی لووتکەی بریکس لە مانگی داهاتوودا ده‌كات و وەک یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، پابەندە بە دەستگیرکردنی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن ئەگەر بێت و بەشداریی لە لووتکەکەدا بکات.
سەركۆماری کۆماری باشووری ئەفریقا، سیریل رامافۆسا رایگه‌یاندبوو، دەستگیرکردنی پوتن کە بڕیارە بۆ لووتکەی بریکس سەردانی وڵاتەی بکات، ره‌نگه وه‌ك هۆكارێك بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ته‌ماشا بكرێت.
گرووپی وڵاتانی بریکس لە هه‌ریه‌ك له بەڕازیل، رووسیا، چین، هیندستان و کۆماری باشووری ئەفریقا پێكدێت و ئامانجیان هاریكاریی نێوانیانە له بواره‌كانی سیاسیی، ئابووریی و کو‌لتووریی.
کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی ئه‌ندامانی بریکس زیاتر لەسه‌دا 30ـی بەرهەمی جیهانیی پێکدەهێنێت.
لووتکەی سەرکردەکانی بریکس کە فراوانکردنی گرووپەکە، یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌كانی لە 22-24ی ئاب لە شاری جۆهانسبێرگ بەڕێوەدەچێت.