لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە جەزائیر 34 کەس گیانیان لەدەستدا
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ناوخۆی جەزائیر بڵاویکردەوە، لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەهەرێمی تەمنراست باشووری ئەو وڵاتە، 34 کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆی جەزئیر ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە لەنێوان پاسێک و تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنیدا رویداوە، بەهۆیەوە جگە لە گیانلەدەستدانی 34 کەس 12 کەسی دیکەش برینداربوون و لەژێر چاودێریدان.
باسی لەوەشکردووە، لەدوای پێکدادانی لەگەڵ تانکەرەکە، پاسەکە گڕیگرتووە و بەشێک لە سەرنشینەکانی سووتاون.