سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا کۆبوونەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه کردەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (19ـی تەمموزی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی جه‌نه‌راڵ ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كەدا پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنی هێزەکانی پێشمه‌رگه و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێكرا و بیروڕایان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕ كرد.
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی خرانه به‌ر باس.
لەلایەن خۆیه‌وه سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو كێشه و به‌ربه‌سته‌كان، هه‌موو هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و سوپاسی رۆڵ و هاندانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش تاوتوێكران.