کازم فاروق: چه‌ند به‌ڵگه و نهێنییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا دەکەم کە ئاوایان بەسەر مندا هێناوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، دوای نەخۆشکەوتنی جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و رایگەیاند، چه‌ند به‌ڵگه و نهێنییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و دۆخه‌یان به‌سه‌ر ئه‌ودا هێناوه.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە سۆشیال میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە، كازم فاروق، هۆکاری نه‌خۆشییه‌كه‌ی روونکردەوە و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كه به‌مزووانه بۆی ده‌كرێت، چه‌ند به‌ڵگه و نهێنییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه خۆیان وه‌ك فریادره‌سی خه‌ڵك ناساندووه و ئه‌و دۆخه‌شیان به‌سه‌ر ئه‌ودا هێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كازم فاروق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن دۆسیه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی راست نییه، ده‌بێ بزانن كه كازم فاروق پاره و مافی خه‌ڵك و زه‌وی گشتی داگیرنه‌كردووه تا به‌و رێگه‌یه خۆی له مافه یاساییه‌كان بدزێته‌وه.
كازم فاروق ئاماژه به‌وه‌ش کردووە، له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای ده‌ركه‌وتنی دایكی و قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی، له‌بری دڵنه‌وایی دایكی و كه‌سوكاره‌كه‌ی، خه‌ڵكانێك راسپێردراون كه به‌ڕێگه‌ی جیاواز ئازاری دڵی دایكی و كه‌سوكاره‌كه‌ی بده‌ن.
لە (12ـی حوزەیرانی 2023)، دوای ساڵێک لە بێدەنگی، کازم فاروق، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە یەکەم دەرکەوتنی ڤیدیۆییدا دوای نەخۆشکەوتنی ئاشکرایکرد، بە بەڵگەوە ئەوانەی ژەهرخواردیان کردم ئاشکرا دەکەم.
پێشتریش لە (30ـی ئۆکتۆبەری 2022)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، دایكی دكتۆر كازم، ورده‌كاری دۆسییه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی دكتۆر كازمی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، كوڕه‌كه‌م ژه‌هر خوارد كراوه.
کازم فاروق لە هەڵبژاردنەکانی (30ـی ئەیلوولی 2018)ـی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەستبەکاربوو بەڵام لە دۆخێکی نادیاردا، بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەکەی، لە پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە.