دایكی دكتۆر كازم: كوڕه‌كه‌م ژه‌هرخوارد كراوه

K24 – هه‌ولێر:
دایكی دكتۆر كازم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری دۆسییه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی دكتۆر كازمی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، كوڕه‌كه‌م ژه‌هر خوارد كراوه.
دایكی دكتۆر كازم گوتی: له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه، نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدا، له مانگی شوباتی رابردوودا، نیشانه‌كان زیاتر بوون و خوێنی داده‌نا و خوێنی هه‌ڵده‌هێنایه‌وه، گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه‌ی شار، پزیشكه‌كان سه‌رسام بوون و وتیان ده‌بێت راپۆرتی پۆلیسی بۆ بهێنن، له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری راپۆرتی پۆلیسی بۆ كرا. پزیشكه‌كان ده‌یانزانی شتێكی خراپ چووه‌ته جه‌سته‌ی و دووجار نازووری بۆ كرا. ناوگه‌ده و سوورێنچكی بریندار بوو، نه‌یانده‌توانی هێنده‌ی زه‌ڕه‌یه‌كی لێ بكه‌نه‌وه بۆ پشكینین. دوای چه‌ند رۆژێك نازوورێكی دیكه‌ی بۆ كرا و نموونه‌ی لێ وه‌رگیرا و بردمانه نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، پێیان وتین، ئه‌و نموونه‌یه پاك نییه، دواتر چووینه پزیشكی دادوه‌ری و له‌وێ پێیان وتین، ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای ئه‌و هه‌وڵانه، دكتۆر كازممان برده ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌وێ پشكینینان بۆ كرد و ده‌ركه‌وت ژه‌هر خوارد كراوه، دواتر پرسیارمان له دۆسته‌كانی له نه‌وه‌ی نوێ كرد، ئایا ئه‌م كوڕه‌ی ئێمه چی خواردووه، كه‌چی ئه‌وان شڵه‌ژان و وتیان زیاتر له ساڵێكه له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌ماوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شتی خراپیان له‌سه‌ر بڵاوده‌كرده‌وه، ده‌یانوت ناونیشانمان بده‌نێ با سه‌ردانی بكه‌ین، یان ده‌یانوت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چووه‌ته پیاسه، یان ده‌یانوت فڕۆكه‌ی بۆ ده‌گرین.
ئه‌وه‌یشی وت: من فڕۆكه‌یان بۆ ده‌گرم، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با بچنه ئه‌و وڵاته‌ی دكتۆر كازمی لێیه و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرن، ئێمه دۆست و دوژمنمان لێ تێكه‌ڵ بووه و ناتوانین ناونیشان بده‌ینه هیچ كه‌سێك.
دایكی دكتۆر كازم، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، بۆچی پێش خێزانه‌كه‌ی نه‌یاننارده ده‌ره‌وه، بۆچی هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ نه‌دا بۆچی هیچ خه‌مێكیان لێ نه‌خوارد.