نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌نرخێنێت
K24 – هەولێر:
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان روونكردنه‌وه له‌باره‌ی راپۆرتێكی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌دات سه‌باره‌ت به مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لەسەر ئاستی جیهان، کە به‌شێكی تایبه‌ته به رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی (چوارشه‌ممه 19ـی ته‌ممووزی 2023) نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (OCIA) روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی (ساڵی 2022)ـی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه، كه تایبه‌ته به مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لەسەر ئاستی جیهان و به‌شێكیشی تایبه‌ته به رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رێككه‌وتی 13ـی ته‌ممووزی 2023، راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردووه‌ته‌وه و تێیدا باسی لە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان كردووه.
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگه‌یاندووه، راپۆرتی وەزارەتی دەرەوە (کۆمۆنوێڵس) و گەشەپێدان بۆ ساڵی 2022 سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی تیشک دەخاتە سەر چه‌ندین بابه‌تی بەرفراوان لە جیهاندا، لەوانە مافەکانی ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان، ئازادی رۆژنامەنووسان و مافی خۆپشاندان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حکومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان بەبێ فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ده‌ستگیر نه‌كراوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به رێكاره یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رده‌خات. هاوكات حکومەتی هەرێم رێوشوێنی یەکلاکەرەوەی بۆ پاراستنی مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە گرتووته‌به‌ر و رێز لە ئازادی رۆژنامەگەری دەگرێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان دوور لە هەر پێشێلکارییەکی یاسایی.
هه‌روه‌ها نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بتوانن سوودمەندبن لە مافی وەرگرتنی زانیاری دامەزراوە حکومییەکان بە شیوازێکی شەفاف و بە پابەندبوون بە چەسپاندنی پرۆسەی دیموکراسی مامەڵە دەکەن. پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ژمارە 11ـی ساڵی (2013) دەرخستووە و لەم دواییانەدا گفتوگۆی زیاتر ئەنجام دراوە بۆ پابەندبوون بۆ مەبەستی پێداچوونەوە بە یاسا بەرکارەکان و هەروەها چەسپاندنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هاوتەریب لەگەڵ پەیماننامەکان و ڕێککەوتننامەکان لە سەر ئاستی جیهاندا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن به‌شێوه‌یه‌كی بەردەوام مافی ئەوەیان هەیە داوای زانیاری بکەن و دەستیان پێ بگات.
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رەچاوی بارودۆخی دادگایی‌کردنی دادپەروەرانە و پارێزبەندی رێکارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لێرەدا بۆ مەبەستی پاراستن و فەراهەم کردنی بێلایەنی لە دادگاکان، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێم سیستمێکی دادوەری ئازاد و سەربەخۆی هەیە و هەڵوێستی خۆی لەم بارەیەوە خستووەتە ڕوو. لە هەرێمی کوردستان لایەنی دادوەری سەرپەرشتی ئەو رێکارانە دەکات کە کار بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکان و دادگایی‌کردنیان دەکەن. هەروەها دەسەڵاتی دادوەری گەرەنتی جێبەجێکردنی دادپەروەرانەی یاسا ناوخۆییەکان و چەسپاندنی پڕەنسیپە نێودەوڵەتیەکان دەکات".
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌باره‌ی مافەکانی ژنان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه حکومەتی هەرێم وەک تاوانێک مامەڵە لەگەڵ کوشتنی شەرەف دەکات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە 3ـی ساڵی (2015)ـی دەرکردووە و بڕگەکانی مادەی 40ـی یاسای سزادانی عێراقی هەڵپەساردووە، کە بریتییە لە کەمکردنەوەی سزای هەر کەسێک هاوسەرەکەی یان یەکێک لە نزیکەکانی لە رەگەزی بەرامبەر (ژن) بکوژێت یان توندوتیژیان بەرامبەر بکات بە بیانووی پاککردنەوەی شەرەف (غسل العار) ته‌نانه‌ت لە هەرێمی کوردستان کوشتنی شەرەف وەک کوشتنی بە ئەنقەست دەستنیشان دەکرێت و رێوشوێنی سزای قورس واتە سزای هەتاهەتایی بەسەر تاوانباراندا دەسەپێندرێت.