ته‌رمی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری سه‌نیگالی له كه‌ناراواكانی مه‌غریب دۆزرایه‌وه
K24 – هەولێر:
ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری سه‌نیگالی له كه‌ناراواكانی مه‌غریب به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یان خنكان، ئاماژه‌كانیش ده‌ڵێن له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌وروپا له رێگه‌ی دوورگه‌ی كه‌ناری زیاتر بووه.
سه‌رچاوه مه‌غریبییه‌كان رایانگه‌یاند، ته‌رمی 13 هاووڵاتی سه‌نیگالییان له كه‌ناره‌كان دۆزیوه‌ته‌وه، كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ 50 كه‌سی دیكه به به‌له‌مێك له دوورگه‌ی كه‌ناری له ده‌روازه‌ی ئه‌وروپا و له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌نتیك به‌نیاز بوونه به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام به‌له‌مه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و ژماره‌ی نه‌بووه، وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامیشدا نقووم بووه و ژماره‌یه‌كی زۆریان خنكاون، كه ده‌گوترێ 18 كه‌سن، به‌ڵام تا ئێستا توانراوه ته‌رمی 13 كه‌سیان بدۆزنه‌وه.
به‌رپرسانی مه‌غریبی باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه رزگار كراون، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری داخیله‌ی باشووری مه‌غریب گواستراونه‌ته‌وه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و دوای ته‌واوبوونی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان به هاوكاری حكومه‌تی سه‌نیگال ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌ریاوانی مه‌غریبی رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 900 كۆچبه‌ری نایاسایی كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فریقیا و باشووری بیابانن له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ده‌ریاكانی سنووره‌كانی مه‌غریب رزگاركراون، هه‌روه‌ها جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، 400 كه‌سیان له ئاوه‌كانی هه‌رێمی رزگار كردووه.
روونكراوه‌ته‌وه، هه‌شت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 14 كه‌سی دیكه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یان له سان لۆی له نزیك سنووره‌كانی نێوان سه‌نیگال و مۆریتانیا ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه. هاوكات رێكخراوه ناحكومییه‌كان بە بەردەوامی باس لە نوقمبوونی بەلەمەکانی هەڵگری کۆچبەران دەکەن به‌تایبه‌تی لە ئاوەکانی مەغریب، ئیسپانیا و نێودەوڵەتیدا.
رۆژی 23ـی حوزه‌یرانی 2023، ئەمین ئەهروی بەناوی بنەماڵەی 51 کۆچبەری مەغریبی رایگەیاند، 12 رۆژ لەمەوبەر پەیوەندییان لەگەڵیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی بڕیاربوو بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو دوورگەکانیی کەناری ئیسپانیا لە زەریای ئەتڵەسی بپەڕنەوە.
ئەمین ئەهروی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "بڕیاربوو 51 کۆچبەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 11ــی حوزەیران، بە بەلەمێک لە کەنارەکانی ئاگادیر (باشوور) بەرەو دوورگەکانی کەناری بپەڕنەوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ سۆراغێکیان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین دەسەڵاتداران کاری جددی بکەن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسیان، چونکە ئەوان خەڵکی شارۆچکەی عەتاویەن، لە نزیک شاری مەراکیشی مەغریب.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا، رۆژی چوارشەممە، بە گیانلەدەستدانی لانیکەم دوو کۆچبەر، لە بەلەمێکدا کە نزیکەی 160 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی گەراندی کاناریا نوقم بوو، لە کاتێکدا 24 کۆچبەری دیکە رزگار کران.
ئەمە لە کاتێکدایە لە 11ـی حوزەیران، هێلێنا مالینۆ، چالاکوان لە رێکخراوی "کامینادۆ فرانتێراس"ـی ئیسپانی، رایگەیاند، لە کۆی "58 کەس، 21 کەسیان ئافرەت و منداڵی ساوان، لە لێواری مەرگدان و بەلەمە لاستیکییەکەیان نوقوم بووە".
لە چەند مانگی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی مەغریب بە بەردەوامی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخچییەکانیان راگەیاندووە، هەروەها بەپێی داتا فەرمییەکانی ئەمساڵ رێگرییان لە نزیکەی 26 هەزار هەوڵی کۆچی نایاسایی کردووە.