سوید: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی باڵیۆزخانه‌مان له به‌غدا ده‌گوازینه‌وه ستۆكهۆڵم
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا، به شێوه‌یه‌كی كاتی باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراوەتەوە، سه‌لوان مۆمیكا، هه‌مان ئەو کەسەی کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزی سووتاند، دوێنێ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم بێڕێزی بە کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق و وێنەی موقتەدا سەدر کرد، بەڵام وەک ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ کردبوو، کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزی نەسووتاند، له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در هێرشیانكرده‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌گوازنه‌وه ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 20/7/2023، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیاکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان تێبەردا.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاندبوو، هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان.
وەزارەتی دەرەوەی سوید باسی لەوەشکردبوو: "دەستدرێژییە بۆسەر رێککەوتنی ڤییەنای تایبەت بە نێردە دیپلۆماسییەکان".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆسەر کاری دیپلۆماسی وەسفکرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و بکەرانی کارەکە دەستگیربکەن.