دڵشێر عه‌بدولستار: ئارامی و سه‌قامگیری ئه‌منی هۆكاره بۆ زیادبوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران له سنووره‌كانی زاخۆ
K24 – هەولێر:
ناحیه‌ی ده‌ركار له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ یه‌كێكه له ناوچه دڵڕفێنه‌كانی سنووره‌كه و چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌خۆگرتووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ گه‌شتیارێكی زۆر له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
دڵشێر عه‌بدولستار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌ركار تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، گه‌شتیارێكی زۆری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی له وه‌رزی هاویندا سه‌ردانی شوینی گه‌شتیاری ده‌ركار له سنووری زاخۆ ده‌كه‌ن، روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ی گه‌شتیارانی ئه‌مساڵ بۆ هاوینه‌هه‌واره‌كه به‌رارورد به ساڵی رابردوو زۆر زیاتر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌ركار له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌مساڵ به‌هۆی دروستكردنی چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی گه‌شتیاری له سنووره‌كه، پانتایی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر بووه، به‌و هۆیه‌وه‌یش گه‌شتیارێكی زۆرتر روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له‌وه‌ته‌ی دروستبوونییه‌وه بایه‌خێكی زیاتری به كه‌رتی گه‌شتیاری له سنووره‌كه داوه و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری پێشكه‌شی ناوچه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران سوود له كاته‌كانیان ببینن.
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه هه‌یه، گه‌شتیاران به خۆشحاڵییه‌وه روو له شوێنه‌كان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن، روونیشكرده‌وه، چه‌ندین هاوینه‌هه‌واری نوێ له سنووره‌كه دروست كراوه، هاوكات دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌ویه رێگای گشتی گه‌یشتن به هاوینه‌هه‌واره‌كه، كه كۆی تێچووه‌كه‌ی بریتی بووه له زیاتر له 300 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بوودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت به به‌رده‌وامیش هاوكاری پڕۆژه‌كانی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه كردووه.