بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دراوە بیانییەکان لە دابەزینە

کاریگەری بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەسەر بەهای لیرە
لیرەی تورکی
لیرەی تورکی

K24 - ئەنقەرە

لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی "سووی بانکیی بۆ 17.50% بەرزکردوە، ئەمەش بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکان بوو، پارەی وڵاتەکەشیان بەردەوام  بەهای خۆی  زیاتر لە دەستدەدات بە رامبەر بە دولار و کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و بازاڕ و گران بوونی  پێویستیەکانیان داناوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی تورکی نزیکەی سەدا30ی  بەهاکەی  خۆی لە دستداوە، لە بەرامبەراد دۆلار رۆژ بە رۆژ لە بەرامبەر لیرەدا بەرزتر دەبێتەوە، بانکی ناوەندیش لە ماوەی یەک مانگدا دووجارهەوڵی دا بە بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بانکی رێگە لە دارمانی پارەی وڵاتەکەی بگرێت، بۆ دووەم جار رێژەی سووی بانکی بەرێژەی  17.50% بەرزکردوە کە لە ئاست چاوەڕوانیەکان نەبوو، ئابووریناسانیش دەڵین ئابووری تورکیا پێویستی بە چارەسەری جدییە و بەم رێژەیە چارەسەر نابێت.

بەرزبوونەوی رێژەی سوودی بانکی نە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییانی تورکیا بوو، نە لەو ئاستەشا بوو کە ئابووریناس و وەبەرهێنەرە بیانیەکان چاوەرێی بوون، بۆیە پێشبینی دەکرێت نرخی دولار و یۆرۆ و زێر زیاتر بەرز بێتەوە و ژیانی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەش سەختربێت.