بايدن: رادهستكردنى گولهن به بڕيارى دادگا دهبێت
K24 – ههولێر:
جۆ بایدنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە بن عهلى یهڵدرمی سەرۆک وەزیرانی تورکیاوه كرد و رایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵ تورکیا کار بکات سەبارەت بە رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن کە تۆمەتبار کراوە بەوەی دەستی ھەبووە لە کودەتا شکستخواردووەکەی ھەفتەی رابردووی تورکیا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، شەوی پێنجشەممە، بایدن تەلەفۆنی بۆ یهڵدرم کردووە و پشتگیریی واشنتنی بۆ حکومەتی تورکیا دووپاتکردووەتەوە.
كهناڵه توركييهكان باسيان لهوهشكردووه، بایدن ئەوەشی بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتووە کە دوا بڕیاری رادەستکردنەوەی گولەن بۆ تورکیا، دەگەڕێتەوە بۆ دادگاکانی ئەمریکا، نەک باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا.
لەبەرامبەردا، بن عهلى یهڵدرم، بە بایدنی گوتووە کە لەمێژە ئەنقەرە، ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە لە مەترسییەکانی گولەن و چاوەڕێش دەکات ئەمریکا وەکو ھاوپەیمانێکی مێژوویی تورکیا، گولەن رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیا بکاتەوە.