لە کریمیا کۆگایەکی تەقەمەنی تەقییەوە

وێنە، تەقیینەوەی کۆگای تەقەمەنی لە کریمیا
وێنە، تەقیینەوەی کۆگای تەقەمەنی لە کریمیا

K24 - هەولێر

هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بووە هۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە کریمیا کە لە ساڵی 2014 ەوە لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکراوە.

ئەمڕۆشەممە، هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بووە هۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە کریمیا، هێرشەکە وای لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە کرد هەموو ئەو کەسانە بگوازنەوە، کە پێنج کیلۆمەتر لە کۆگاکەوە دوور بوون، هەروەها هاتوچۆی ئەو پردەی کە نیمچە دوورگەکە بە رووسیاوە دەبەستێتەوە بۆ ماوەیەکی کورت راگیرا.

سێرگی ئەکسنۆڤ، دەسەڵاتداری ناوچەکە گوتی: تەقینەوەیەک لە کۆگاکە لە ناوچەی کراسنۆڤاردسکی لە ناوەندی کریمیا روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەکسێنۆڤ ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشەکە، لە کاتێکدا کیێڤ دەستبەجێ لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەدا.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە، کە دوای هێرشەکە دووکەڵێکی گەورەی ئاسمانی شارەکە داپۆشیووە.