ناجی سەلیمی گۆرانی بۆ کوڕانی کورد دەڵێت

ناجی سەلیمی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان
ناجی سەلیمی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان

K24 – هەولێر:

ناجی سەلیمی ئەکتەر و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای جێهێشتنی نیشتمان و گیرسانەوە لە غوربەت، دوو گۆرانی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ وێنەگرت بە ناونیشانی "کوڕە کورد" و "ژیانی من" لە وڵاتی کەنەدا دیمەنەکانی کلیپەکانی وێنەگرتووه.

ناجی سەلیمی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ کوردستان24 ئەوەی پشتڕاستکردەوە، کە ئێستا لە هەندەران خەریکی دامەزراندنی ستۆدیۆیەکی هونەرییە و لەگەڵ ستافێکی موزیکژەن و پڕۆفیشناڵ کار بۆ هونەرمەندانی دانیشتووی ئەو وڵاتە دەکات و ئەو دوو بەرهەمەی تۆماریشی کردوون، شکاندنی ئەو بێدەنگیە بوو، کە ماوەی چوار ساڵ بوو لە گۆرانی گوتن دوور بوو.

گوتیشی: "جگە لە گۆرانی وەک ئەکتەر و دەرهێنەر ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی کورتە فیلمێکم، کە ناوەڕۆکەکەی باس لە ئازار و بوێری ژنانی کورد دەکات، بەنیازم لە ماوەیەکی کورتدا دەست بکەم بە کاری دەرهێنان و خۆشم وەک ئەکتەرێک رۆڵێک لە فیلمەکەدا بەرجەستە بکەم".

ف