هيندستان هه‌نارده‌ی برنج بۆ ده‌ره‌وه‌ راده‌گرێت

برنج
برنج

K24 – هەولێر:

حکومەتی هیندستان بڕیاریدا هەناردەکردنی برنج بۆ وڵاتانی دیکە رابگرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی هیندستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی خۆراک لە ناوخۆی وڵات، حکومەتی هیندستان بڕیاریداوە جگە لە برنجی بەسمەتی، هەناردەکردنی هەموو جۆرەکانی دیکەی برنج بۆ دەرەوەی وڵات رابگرێت.

ئه‌و ئاژانسه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پێشبینی دەکرێت ئەو بڕیارەی حکومەتی هیندستان کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی خۆراک لە جیهان و بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هاوردەکردنی برنجی هیندی دەبەستن، هەبێت.

لە سەدا 40ـی برنجی هەناردەکراو بۆ وڵاتان لە هیندستانەوەیە، بەمەش ئەو وڵاتە دەبێتە گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری برنج.