سوودانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پیاوانی كار و وه‌به‌رهێنه‌ران كۆبووه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان، عێراق بۆ وڵاتێكی كراوه به‌ڕووی جیهاندا ده‌گۆڕێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه: "محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پیاوانی كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌تی كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و پیاوانی كار‌و و وه‌به‌رهێنه‌ران، گفتوگۆ له‌باره‌ی لابردنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه كرا، كه دێنه‌به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌ت و پشتگیرییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی حكومه‌ت له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان".
سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی عێراق، پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ته، وێڕای پشتگیریكردنی سندووقی گه‌شه‌پێدان و پڕۆژه گه‌وره‌كان، هاوشێوه‌ی سندووقی گه‌شه‌پێدان، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر دۆخی ئابووری ده‌بێت و عێراق بۆ وڵاتێكی كراوه به‌ڕووی جیهاندا ده‌گۆڕێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، حكومه‌ت چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی راگه‌یاندووه، چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره ناوخۆ و ده‌ره‌وه داوایانكردووه له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.