کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی 'تیرۆریستی' راگەیاند
K24 - هەولێر:
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ دەستگیرکردنی چەند کەسێکی راگەیاند، کە بە گوتەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەربە تۆڕێکی "تیرۆریستی - ئیسرائیلی" بوون 43 بۆمبیان پێبووە.
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەندامانی ئەو تۆڕە "ئیسرائیلییە"ی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، بەنیازبوون لە لە سەروبەندی رێوڕەسمەکانی مانگی موحەڕەمدا، کردەی 'تیرۆریستی' بکەن و پشێوی بنێنەوە.
ئاماژەیان بەوەدا، یەکێک لەو کارانەی دەستگیرکراوەکان بەنیازبوون ئەنجامی بدەن، تەقاندنەوەی مەزارگەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فه‌یله‌قی قودس بووە.
وەک میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران باسیان لێوەکردووە، "سەرکردەی ئەم تۆڕانە لە دانیمارک و هۆڵەندا نیشتەجێن".
قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به یاوه‌ری "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، دوای دابه‌زینیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆکەوانی ئه‌مه‌ریكیەوە، بۆردومانی كاروانه‌كه‌یان كرا و هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه، "دۆناڵد تره‌مپ"ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی كردووه.