به فه‌رمی... لیڤه‌رپوولی گۆڵپارێزێكی به ته‌مه‌نی كڕی
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزكی ته‌مه‌ن 39 ساڵی له یانه‌ی ئۆگسبۆرگی ئه‌ڵمانیاوه بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
لیڤه‌رپوول به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی كڕینی گۆڵپارێزی نه‌مسایی (ئه‌لێكس مانینگێر)ـی بڵاو كرده‌وه، ریدز جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئه‌م گۆڵپارێزه هاوشان له‌گه‌ڵ دوو گۆڵپارێزه‌كه‌ی دیكه (سیمۆن مینگۆلێت و لۆریس كایروس) ده‌بنه پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ پاراستنی گۆڵی یانه‌كه.
مانینگێر له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: له ڕاستیدا تووشی سه‌رسوڕمانی بووم، كاتێك به‌رپرسێكی لیڤه‌رپوول به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه كردم و داوای لێكردم جانتاكه‌م به‌ره‌و ئانفیڵد ببپێچمه‌وه.
ئه‌لێكس مانینگێر، 4 ساڵه له بوندزلیگا یاریی بۆ ئۆگسبورگ ده‌كات، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی، ئارسێناڵ، فیۆرێنتینا، ئیسپانیۆل، تۆرینۆ، بۆلۆنیا، سییه‌نا، ئۆدێنزی و یوڤێنتۆسیش كردووه.