لە گەراجی بەغدای کەرکووک کەسێک دەستگیرکرا کە نیازی خۆتەقاندنەوەی هەبووە

پۆلیسی کەرکووک
پۆلیسی کەرکووک

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی کەسێکیان راگەیاند، کە ویستوویەتی خۆی بتەقێنێتەوە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا کەرەستەی تەقینەوەی پێ گیراوە.

کاوە غەریب عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک لەبارەی رووداوەکەوە گوتی: هێزە ئەمنییەکان توانیان لە گەراجی بەغدا لە کەرکووک کەسێک دەستگیربکەن کە نیازی کردەیەکی خۆکوژی هەبووە و کەرەستەی تەقینەوەی پێ گیراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تەقینەوانەی بە خۆکوژەکە بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵ کراونەتەوە.