بەشێک لە چالاکوانان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری حزبەکان

K24 – سلێمانی:

لە سلێمانی کاریگەرى سیاسەت وایکردووە رۆشنبیران و چالاکوانانیش بكەونە ژێر ئاڕاستەكانییەوە، لەوبارەیەوە چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، دابەشبوونێکی فراوان لەنێوان حزبەکاندا هەیە و هەر ئەمەش وایکردووە رۆشنبیران و چالاکوانانی مەدەنیش بکەونە ژێر ئەو ئاڕاستەیە.

دیارى محەمەد، بەرێوەبەرى سەنتەرى میترۆ، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەشێک لە راگەیاندنەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دابەشبوونە بەسەر لایەنە سیاسییەکان دوور و نزیک پەیوەندیەکیان هەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رەنگە ئەمە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی کە میدیاکان و و ریکخراوەکان ئارستەکراون و ئەجێندای سیاسیان لە پشتە بۆیە ناتوانن ئازادانە لە هەموو رووداوەکان دەنگی خۆیان هەبێت.

لەلایەن خۆیەوە، شەنکار عەبدوڵڵا، چاودێرى سیاسى، گوتی: دابەشبوونێکی فراوان لەنێوان حزبەکاندا هەیە و هەر ئەمەش وایکردووە رۆشنبیران و چالاکوانانی مەدەنیش بکەونە ژێر ئەو ئاڕاستەیە، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی دروستکردووە وایکردووە هاوسەنگی و بێلایەنی لەدەستبدەن، بۆیە هەر کەیسێک لایان مەبەست بێت زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەی دەکەن