کۆمسیۆن دەرگا بۆ وەرگرتنی کارمەندان دەکاتەوە

K24 – هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، داواکاری ئەو کەسانە وەردەگرێت کە دەیانەوێت لە رۆژی هەڵبژاردن وەکو کارمەند لە وێستگە و بنکەکانی دەنگدان کار بکەن، داواکاران دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشن داواکاری پێشکەش بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ 27/7/2023، دەست بە وەرگرتنی داواکاری کارمەندان دەکەن و دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنە داواکاری پێشکەش بکەن.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کلیک لێرە بکە 

مەرجەکانی کۆمسیۆن بۆ وەرگرتنی کارمەندان ئەمانەن:

1- فەرمانبەرانی سەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەت جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.

2- قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووان کەمترین کۆنمرەی ئەکادیمی بۆ دەرچوان بڕوانامەی دبلۆمە.