‌هێلیکۆپتەرێک لە سنووری گوێڕ کەوتە خوارەوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، هێلیکۆپتەرێک لە قەڵاتەسۆران-ی نزیک شەمامک لەسەر رێگەی گوێڕ کەوتە خوارەوە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مه‌خموور بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو هێلیکۆپتەرەی کەوتووەتە خوارەوە هی هاوپەیمانانە و لەکاتی مەشق گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە.

راشیگەیاند، جگە لە زیانی ماددی رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمەکەی هاوپەیمانان سەلامەتن.

هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە بۆ کوردستان24 روونیکردەوە، ئەو شوێنەی هێلیکۆپتەرەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە نزیکی بنکەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازییە، دوو فڕۆکەوان لەناو هێلیکۆپتەرەکە بوونە، لەکاتی دروستبوونی کێشەی تەکنینکی، پێش کەوتنی هێلیکۆپتەرەکە خۆیان رزگار کردووە.