خۆبه‌خشێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ شنگال گیانی له‌ده‌ستدا

له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ شنگال به‌خاك سپێردرا
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

خۆبه‌خشێكی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی هاریكاری سوێدی كه‌ بۆ ماوه‌ی چوار مانگ بوو، له‌ ناو ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی كه‌مپی باجد كه‌ندالان وه‌ك مامۆستا وانه‌ی به‌ منداڵانی ئاواره‌ی شنگال ده‌وتەوە، به‌ڵام له‌ ناكاو دڵی له‌ لێدان كه‌وت و گیانی له‌ ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌شی له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ گۆڕساتی شه‌ر‌فه‌دین له‌ شنگال به‌خاك سپێردرا.