رووسیا: رێگری لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانيا بۆسەر مۆسکۆ كرا

مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا
مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا

K24 – هەولێر:

وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رێگریکردن لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانيای بۆسەر شاری مۆسکۆ، راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتى به‌رگری رووسیادا هاتووە: "بەیانی ئەمڕۆ ئۆكرانیا هەوڵیدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش بکاتە سەر شاری مۆسکۆ، بەڵام رێگری لەو هێرشە کرا".

باس لەوەش کراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەڕێی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراوە و هەوڵی هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

سەرۆکشارەوانی مۆسکۆ، سێرگی سۆبیانین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نوسیوویەتی: "دوژمن هەوڵیدا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش بکات، بەڵام لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە رێگری لێکراو و هیچ زیانێک رووینەدا".

پێشتریش لە 24ی تەمموزدا رووسیا ئەوەی راگەیاندبوو، ئۆکرانیا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر مۆسکۆی پایتەخت بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.