پۆلیسی سوید رێگه به كه‌سێك ده‌دات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل ته‌ورات بسووتێنێ
K24 – هەولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی (SVT)ـی سویدی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی ستۆكهۆڵم رێگه‌ی به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك داوه، له‌میانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ـی ته‌مموزی 2023، كۆپییه‌كی كتێبی ته‌ورات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل بسووتێنن.
رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌نیازین ته‌وراتی (بۆلاعه) له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ستۆكهۆڵم بسووتێنین و له خۆپیشاندانه‌كه‌دا چوار كه‌س به‌شدار ده‌بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا سویدییه‌كان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته تاووتوێی داواكاری كه‌سێك ده‌كات، كه به‌نیازه كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ستۆكهۆڵم بسووتێنێت.
هه‌روه‌ها پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵیش به‌نیازه كۆپییه‌كی كتێبی ئینجیل بسووتێنێ، جیا له‌وه‌ش ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵیش داواكارییه‌كی پێشكه‌شكردووه، تێیدا داوا ده‌كات خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران ئه‌نجام بدات و كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای ئه‌و وڵاته بسووتێنێ.
رۆژی 28ـی حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
جیا له‌وه‌ش له دانیماركیش كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه سوتێندرا، داواكاریش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره، چه‌ند باره بووه‌وه.
رۆژی (چوارشه‌ممه 26ـی ته‌ممووزی 2023) ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوید ناسراو به "سابۆ" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، سووتاندنی قورئان له سوید و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان و كاردانه‌وه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردووه‌ته سه‌ر وێنای سوید.
ئه‌و ده‌زگایه له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه وێنای سوید گۆڕاوه به شێوه‌یه "له وڵاتێكی لێبوورده بووه‌ته وڵاتی دژ به ئیسلام و موسڵمانان"، باسی له‌وه‌ش كردووه، وا گومان ده‌برێت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر موسڵمان به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سوید جێبه‌جێ ده‌كرێت و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت منداڵانی موسڵمانان ده‌ڕفێنن.