گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز ناوه‌ڕاستی رووسیا ده‌گرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
K24 - هەولێر:
به‌هۆی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز كه ناوه‌ڕاستی رووسیای گرتووه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین خانوو و باڵه‌خانه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 30ـی ته‌ممووزی 2023) ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی رۆژی شه‌ممه ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، لانیكه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 27ـی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گه‌رده‌لووله‌كه زیانێكی گه‌وره‌ی به سروشتی رووسیا گه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌زاران داری به ره‌گه‌وه ده‌ركردووه، هاوكات به‌هۆی به‌هێزی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه 520 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون كاره‌بایان له‌سه‌ر بڕاوه و 41 باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون و حه‌وت باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له هه‌شت ناوچه‌ی جیاجیای رووسیا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی رووسیا باسیان له‌وه كردووه، ناوچه‌ی ماری ئێڵ كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری باكووری رووباری فۆڵگا، زۆرترین زیانه‌كانی گه‌رده‌لووله‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كرێكاری ده‌زگا فریاگوزارییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه، به‌مه‌به‌ستی لابردنی پاشماوه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتوون.