سبه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی س ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سبه‌ی |(یه‌كشه‌ممه 31ـی ته‌مموزی 2023)، جاسم محه‌ممه‌د بدێوی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
سه‌حاف هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سبه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
وڵاتانی كه‌نداو له كۆبوونه‌وه‌ی خوولی (148) كه له مانگی (حوزه‌یرانی / یۆنیۆ)ـی رابردوو، ئه‌نجامیاندا، جه‌ختیانكرده‌وه سه‌ر روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تووندڕه‌وی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی پشتگیریكردنیان كرده‌وه.