ناوه‌رۆكی كۆنفرانسی رۆژنامه‌نه‌وانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كرا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 55 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی ده‌داته حكومه‌تی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی، لەسەر ئاستی ئەمنی، هاوئاهەنگيیەکی زۆر لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و توانیومانە باندێکی گەوەرەی سپیکردنەوەی پارە لە هەولێر دەستگیربکەین.
ئاشکراشیکرد، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە لە ساڵی 2001ەوە سزای زیندانی هەتاهەتای بەسەردا سەپێندرابوو بەهەمان تۆمەتت.
سوودانی هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی، به گوێره‌ی كاری له‌پێشینه داواكراوه‌كان.
گوتیشی: "مادده‌یه‌كی زۆر گرنگ له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا هه‌یه، كه بڕگه‌ی دووه‌مه له مادده‌ی سێ، تێیدا حكومه‌ت زه‌مانه‌تی به كه‌رتی تایبه‌ت داوه".
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له گرنگترین هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانمان، دروستكردنی سندووقی عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانه، له‌مپێناوه چه‌ندین پێشنیازمان پێگه‌یشتووه، كه بریتییه له پاره‌داركردنی ئه‌و سندووقه بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له ناوخۆی عێراقدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە ئامادەبوونی هێزە سیاسییەکان و شاندی تەکنیکی وەزارەتەکانی نەوتی فیدراڵی و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شارەزایانی یاسایی لەبارەی یاسای نەوت و غاز ئەنجام دەدرێت.
سوودانی جه‌ختی كرده‌وه، دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتی، بۆ وردبینیكردنه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به بودجه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سوودانی گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه پابه‌ندبوون به كارنامه‌ی حكومه‌ت له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری دووپاتكرایه‌وه، بڕیارماندا سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ پارێزگاكان دابندرێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه هه‌ژارن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردرا كه بڕی 5 ملیار دینار بۆ سندووقی خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان خه‌رج بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشیان هه‌بێت، كه به‌شێكیان له دۆخێكی خراپدان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه روونیكرده‌وه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشته به‌رزترین ئاستی، 26 هه‌زار مێگاوات كاره‌با، دواتر له چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشكرایه سه‌ر وێستگه و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له به‌سره و ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌مووی له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدران و كه كاره‌كه به به‌مه‌ست و به ئه‌نقه‌ست بووه، دواجار كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ركرد و كاره‌با گه‌ڕایه‌وه دۆخی جارانی.
ده‌شڵێت: به هێزه‌وه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سورین له‌سه‌ر ته‌واوكردنی چاكسازییه دارایی و بانكییه‌كان، گروپێك هه‌ن زیانیان به‌ركه‌وتووه، له كۆمه‌ڵێك قاچاخچی پێكهاتوون، ده‌یانه‌وێت چاكسازییه‌كانی بواری بانكی په‌ك بخه‌ن، بۆیه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت متمانه به بانكه‌كان بكات، به‌هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین به راوه‌دوونان و سزادانی قاچاخچییه‌كان.
گوتیشی: هه‌ر بازرگانێك یاخوود هاووڵاتییه‌ك دۆلاری ده‌وێت، به نرخی فه‌رمی پێی ده‌ده‌ین، ئه‌وه قاچاخچییه‌كانن، ده‌یانه‌وێت یاری به نرخی دۆلار بكه‌ن، هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی بده‌ن.